به گوژمه‌ی 4 ملیار و 772 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامێكی 20مه‌تری و ئاوه‌ڕۆیه‌ك له هه‌ولێر دانرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2026، له‌ژێر چاودێری ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌ندازیار كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامێكی 20مه‌تری و ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی له شاری هه‌ولێر له نزیك شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولیر دانرا.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه (٤،٧٧٢،٩٩٥،٠٠٠) چوار ملیار و حه‌وت سه‌د و حه‌فتا و دوو ملیۆن و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج هه‌زار دیناره و پێكهاته‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له دروستكردنی شه‌قامێكی 20مه‌تری به درێژیی870 مه‌تر له نزیك شه‌قامی 150مه‌تری له سنووری به‌حركه، له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی سندووقی كۆنكرێتی به درێژیی 1580مه‌تر كه چه‌ندین بڕگه‌ی جۆراوجۆری خۆڵكاری و پڕكردنه‌وه و بڕین و تێكه‌ڵه و ڕاخستنی به‌ردی شكا و كیربستون و قیرتاوكردن و دروستكردنی شۆسته به درێژیی 7200م2 و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی كاركردن له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی پلانی بایه‌خدانی زیاتره به مه‌به‌ستی باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌قامسازی و ڕێگه‌وبان و ئاوه‌ڕۆ له شوێنه جیاوازه‌كانی شاری هه‌ولێر كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی ئاوه‌ڕۆ و ئاسانكاریی هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر و سنووره‌كه به‌تایبه‌تی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئێستا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆ له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.


وەڵام بدەوه