Kurdistan Press - ئاگر لە مۆڵێکی جلوبەرگ لە هەولێر کەوتەوە ئاگر لە مۆڵێکی جلوبەرگ لە هەولێر کەوتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگر لە مۆڵێکی جلوبەرگ لە هەولێر کەوتەوە

کورتەی هەواڵ:

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٧:٣٠، ئاگرێکی بەهێز لە ژێرزەمینی مۆڵێکی تایبەت بە جلوبەرگ لە شاری هەولێر کەوتەوە. بەپێی گەواهیدەران، ئاگرەکە سەرەتا لە دوکانێکی شیلەوە دەستی پێکردووە و بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە جلوبەرگ و کەلوپەلی خێرا گڕگرتوو، بە خێرایی تەشەنەی سەندووە و بووەتە هۆی سووتانی تەواوی ٤ بۆ ٥ دوکان.

دەستبەجێ حەوت بنکەی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای هەوڵێکی زۆر توانیویانە ئاگرەکە گەمارۆ بدەن و کۆنتڕۆڵی بکەن. موقەدەم شێخاوەن، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند کە ئاگرەکە لە ئێستادا لە قۆناغی ساردکردنەوەدایە و تیمەکانی ڕزگارکردن خەریکی پشکنینی ناو مۆڵەکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە و قەبارەی تەواوی زیانەکان دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکرێن.

#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا