Kurdistan Press - وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە

ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا

دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە كۆمپانیای داناگاز بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەستاند، هەناردەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راوەستا و بڕی 2500 مێگاوات كارەبا كەمبووەوە. 

بۆ دابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لە وێستگە جۆراوجۆرەكانی كارەبا بەرهەم. دێت، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، تیمێكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی راسپارد بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و بەشێوەیەكی رێكوپێك ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش بكرێت. بۆیە تیمێكی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەردەوام چاودێریی دۆخەكە و رێكخستنەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دەكات. بۆ دابینکردنی گازی شل پڕكردنەوەی پێداویستیی ڕۆژانەی ماڵان، وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی وەرگیراوە بۆ دابینکردن پێداویستیی ڕۆژانەی گازی ماڵان، هەر ئەمڕۆ چەندین تەنكەری گاز ڕەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت. 

هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە قەیرانی گازی ماڵان ڕوونادات و كار دەكرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كێڵگەی كۆرمۆر بە زووترین كات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 

وەزارەتی كارەبا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا