ڕێککەوتنی بەپەلەی هەولێر و بەغدا؛ عێراق تانکەرەکانی غاز ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات
کورتەی هەواڵ:
بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر و مەترسیی بەرزبوونەوەی نرخ و دروستبوونی قەیران، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ باسم خزەیەر عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق ئەنجامدا.
لەسەر بنەمای ئەم پەیوەندییە، وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری دا هەر ئەمڕۆ چەندین تانکەری غازی شل بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ڕۆژانەی غازی ماڵان ڕەوانەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت. هەروەها بڕیارە ئەم پڕۆسەی ناردنی غازە لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام بێت بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە قەیرانێک.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه