Kurdistan Press - هۆشداری گەرمایەکی زۆر بەهێز دەدرێت هۆشداری گەرمایەکی زۆر بەهێز دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری گەرمایەکی زۆر بەهێز دەدرێت

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق، و پێشبینی دەکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا شەپۆلەکە بگاتە لوتکە و پلەکانی گەرما لە باشووری عێراق 50 پلەی سیلیزی تێپەڕێنن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو بارستە هەوا گەرمەی لە هەینیی ڕابردووەوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر (شەمامک، گوێڕ، و خەبات)، هەروەها تەواوی سنووری کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، کاریگەریی گەرماکە لەچاو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەو ناوچانە بەرزترین پلەکانی گەرما لە ژێر سێبەردا لە نێوان (46 بۆ 48) پلەی سیلیزی تۆمار بکرێت.
سەبارەت بە ناوچەکانی خوارووی عێراق، ئەو شارەزایەی کەشناسی ڕوونیکردەوە کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوودا چەقی گەرماکە دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی نائاسایی بەرز دەبنەوە. بە جۆرێک لە پارێزگاکانی بەسرە، عیمارە، و ناسریە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆریشدا نزیک دەبێتەوە لە 60 پلەی سیلیزی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا