کورتەی هەواڵ:
دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی کەرکووک، شەش فەرمانبەری دەروازەی گومرگی کەرکووک-هەولێر دەستگیرکراون.
ئەم فەرمانبەرانە تۆمەتبارن بەوەی بە ئەنقەست ڕێگرییان لە ڕاپەڕاندنی کارە یاساییەکانی هاووڵاتییان کردووە، بە مەبەستی ناچارکردنیان بۆ پێدانی پارە و سەرانە بە زۆرەملێ. لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه