کورتەی هەواڵ:
لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوە فەرمییەکان بۆ جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتی ڕۆشنبیری و کلتووری لە نێو پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر دەستیان پێکرد. ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی باڵای حکومی لە نزیکەوە قۆناغەکانی کارکردنی هەردوو پڕۆژەکەیان بەسەرکردەوە.
پڕۆژەی یەکەم: دروستکردنی گەورەترین گەلەری هونەری لەسەر ئاستی ناوچەکە بە گوژمەی زیاتر لە (٣ ملیار و ٥٥ ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، کە دەبێتە مەڵبەندێکی جیهانی بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییەکان.
پڕۆژەی دووەم: بونیادنانی مۆزەخانەیەکی هاوچەرخی تایبەت بە جینۆسایدی ئەنفال کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و وەک بەڵگەیەکی زیندووی مێژوویی بۆ پاراستنی یادەوەری قوربانیان سوودی لێ دەبینرێت.
لەکۆتاییدا، شاندی بەسەرکەرەوە جەختیان لە تەواوکردنی کارەکان بە زووترین کات و بە بەرزترین کوالێتی کردەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه