ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئافرەتێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی (س. ا. ع)، کە بەڕەگەز کوردی ڕۆژاوای کوردستانە، لە یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر کەوتەخوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕوونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر، لەسەر ڕووداوەکە دەستبەجێ هاوسەری کۆچکردووەکە دەستگیرکراوە. لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە پێش ڕووداوەکە دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە. لە ئێستادا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه