کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی جووتسایدی (هەولێر - کۆیە) بە شێوازی شەو و ڕۆژ و بە چڕی بەردەوامن، پڕۆژەکە گۆڕانکاری و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەرەو قۆناغی کۆتایی هەنگاو دەنێت.
📌 گرنگترین پێشچوونەکانی پڕۆژەکە:
ژێرپردەکان (ئەندەرپاس): کارەکانی چەندین ژێرپرد بە تەواوی کۆتایی هاتووە و بۆ بەکارهێنان ئامادەکراون.
بەرزەپردەکان (ئۆڤەرپاس): کارکردن لە چەند ئۆڤەرپاسێکی گرنگی پڕۆژەکە بە خێراییەکی زۆر بەڕێوەدەچێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن.
قیرتاوکردن: بەشێکی بەرچاوی ڕێگاکە بە سێ چینی ستاندارد قیرتاو کراوە، و هاوكات تاوەکو کۆتایی مانگ بەشێکی دیکەی فراوانی ڕێگاکە قیر دەکرێت.
🛣️ تایبەتمەندی و گرنگیی پڕۆژەکە:
کورتکردنەوەی کات: ماوەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بە نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک کورت دەکاتەوە.
سەلامەتی ڕێگا: ڕێگاکە لە یەکسایدێکی کۆن و پڕ مەترسییەوە دەبێتە جووتسایدێکی خێرا و ستاندارد، ئەمەش ئاستی سەلامەتی شۆفێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
پشتبەستن بە توانای ناوخۆ: پڕۆژەکە بە درێژایی 37 کیلۆمەترە و بە تەواوی لەلایەن ئەندازیاران و دهستی كاری ناوخۆییهوه جێبەجێ دەکرێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه