کوردستان پرێس / هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی گشت هاووڵاتیان دەکات سەبارەت بە گۆڕانکاری لە شێوازی پەیوەندیکردن بە یەکەکانی چاککردنەوەی کارەبا لە ناوچە جیاجیاکاندا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی پڕۆژەکە، لەمەودوا ژمارەی پەیوەندیی تایبەتی یەکەکانی چاککردنەوەی کارەبای ناوچەکان بەردەست نابن و کاراکردنیان ڕادەگیرێت. لەبری ئەوە، سیستمێکی یەکگرتوو بۆ وەڵامدانەوەی هاووڵاتیان پەیڕەو دەکرێت.
چۆن پەیوەندی بکەین؟
پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاندووە کە هاووڵاتیان دەتوانن لە کاتی ڕوودانی هەر کێشەیەکدا ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر:
-
بۆ کێشە و پچڕانی کارەبا: ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 1992ـەوە بکەن.
-
بۆ هەر پرسیار و ڕوونکرانەوەیەک: هەمان ژمارەی هێڵی گەرم (1992) لە خزمەت هاووڵاتیاندا دەبێت.


وەڵام بدەوه