ھەرێمی کوردستان نمونەیەکە بۆ سەقامگیری لەھەموو عێراق. و دانانی ناوەندەکانی ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەروبوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆر بەرز نرخێنرا.
ئەمڕۆ ٢١ی حوزەیران لەسەلاحەدین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران و جەختی لەوە کردەوە بۆ وڵاتەکەی، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی تری عیراق.
هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی یەکخستن و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەروەها دانانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بەرز نرخێندرا.
وەڵام بدەوه