Kurdistan Press - سیاسەتی سوونە و شیعە بەرامبەر کورد سیاسەتی سوونە و شیعە بەرامبەر کورد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیاسەتی سوونە و شیعە بەرامبەر کورد

لە ساڵی 1975 صدام حسێن بەنوێنەرایەتی حیزبی بەعس کە ئەوکات دەسەڵاتداربون لەعێراق، رێکەوتنێک لەگەڵ ئێران واژوکرد لەجەزائیر. صدام ئامادەبوو چەندین خاكی عێراق بە ئێران بدات، وڵاتێکی بێگانە بگاتە شەریکی خاکی عێراق تەنھا بۆ ئەوەی کۆتایی بەشۆرشی کوردی بێنن، و دان نەنێن بە مافەکانی کورد، کەکاتی خۆی فرنسا و بریتانیا  بەبێ ئەوەی پرس بە کورد بکەن خاکی کوردستان بەڕێکەوتنێک لکاندبوو بە عێراق، سەرکردایەتی کورد لەوکاتەدا تەنھا داوای مافی ئۆتۆنۆمی بۆکورد دەکرد لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا.  بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەوکات وڵاتێکی بێگانە پێیان باشتربوو بە شەریکی خاکی خۆیان بزانن تەنھا دان بەکورد نەنێن لەکاتێک کورد لەژێر دەسەڵاتی ئەوان و لەسەر خاکی خۆیان بون. 

ھەرصدام بوو ڕێکەوتنی کرد لەگەڵ تورکیا، کەچەند کیلۆ مەتر بێنە ناو خاکی عێراق، کە ھەردوکیان یەک مەبەستیان ھەبوو ئەویش لێدان و قڕکردنی کورد بوو. 

دوای کۆتایی ھێنانی حیزبی بەعس، کەعێراقێکی نوێ لەدایک بوو، دەبوو ھەموو ئەو ڕێکەوتنەکانی پێشو ھەڵبوەشێنەوە، شیعەکان ھەروایان کردکۆتایی بەسونەکان ھێنا بەڵام ڕێکەوتنی لەگەڵ تورکیا  نەک ھەر ھەڵنەوەشاندەوە بەڵکو زیاتر ڕێگای پێدا کە بێتە ناوخاکی ھەرێمی کوردستان کەبەشێکە لەعێراق. 
نەک ھەرئێرانی کردە ھاوبەشی خاکی خۆی بەڵکو ئێرانی کردە خاوەن ماڵ و خۆیان بۆن بە مێوان. 
لەلایەکی تریشەوە ڕێگای دا پەکەکە بێتە شنگال و موچەی بۆ بڕی لەناو ھێزەکانی حشدی شعبی، کە عێراق یاری بە ئاگر دەکات بەم  شێوەیە تورکیا ڕێگای بۆ خۆش بوو کەزیاتر سەروەری عێراق پێشیل بکات ھەر کاتێک بیەوێت لە ئاسمان و زەوی موشەک بارانی ھەر شاخ و ناوچەیەکی بیەوێت لە عێراق دا بکات.

عێراق خۆی نایەوێت تورکیا لەھەرێمی کوردستابن دەربچێت بۆ ئەوەی کوردەکان لاواز بکات، ڕێگەی بەرەو پێش چونەوە لێ بگرن، ھەمیشە ئاگر و موشەک لەسەر سەریان بێت.  لەکاتێک دا تورکیا دەست درێژی کردووە سەر خاکی عێراق ھیچ حساب بۆ عێراق ناکات بەڵام ئەوە لای عێراق گرنگ نیە ئەگەر دەتوانێت بە سکاڵایەک لەدادگای نیودەوڵەتی تورکیا و ھەر وڵاتێک بیەوێت لەسەر خاکی خۆی دەربکات،  بەڵام عەقلیەتی عێراق قەد ناگۆڕێت تەنھا کورد لاواز بکەن خاکی خۆی بە ھەر وڵاتێکی بێگانە و چەتە و گروپێکی تیرۆریستی وەکو داعش دەدەن. 
ئێدی چۆن لەگەڵ عەقڵیەتە بژین. ئەوەی بەسەر کورد دێت نەبونی دەوڵەتە. ئەوەی ھۆکاری نەبونی دەوڵەتن  ئەو گروپە بون کە خیانەتیان کرد کەرکوکی ھەراج کرد بۆ ئەوەی کورد سەربەخۆ نەبێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه