زانکۆی سلێمانی بە فەرمی کەیسی مەلا عەبدولەتیف ئەحمەد (لەتیف سەلەفی)، مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی ڕەوانەی دادگا و داواکاری گشتی کرد.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمارە دەنگییەکانی ناوبراو لەگەڵ کچە قوتابییەک پێکهێنرا و ئەنجامەکانی لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاوە پەسند کرا. لە نووسراوەکەی زانکۆی سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی بوونی «ڕەگەزی سزایی لە وەزیفەی گشتیدا»، پێویستە ڕێکاری یاسایی توند لەبەرامبەری بگیرێتەبەر. پێشتر وەک یەکەم هەنگاو، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو مامۆستایەی لە زانکۆ دەرکردبوو.
#Kurdistanpress



وەڵام بدەوه