مەسروور بارزانی پیرۆزبایی سەربەخۆیی لە گەلی ئەمەریکا دەکات
سەرۆکی حكوومەت دووپات لە بەهێزکردنی پێوەندییە ستراتیجییەکان دەکاتەوە
ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووزی 2026، مەسروور بارزانی لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە، پیرۆزبایی لە گەلی ئەمەریکا دەکات بەبۆنەی تێپەڕبوونی 250 ساڵ بەسەر واژووکردنی جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەو وڵاتەدا.
لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە کە ئەوان بەهایەکی زۆر بە هاوبەشیی ستراتیجی و پێوەندییە دۆستانەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا دەدەن.
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە، بە شانازییەوە دەڕواننە ئەو هاوئاهەنگییەی لە ڕابردوودا بۆ تێکشکاندنی تیرۆر هەیانبووە، و بە ئومێدەوە دەڕواننە داهاتوو بۆ ئەوەی هاوبەشییەکەیان بۆ نەوەکانی داهاتوو زیاتر بەهێز بکەن.


وەڵام بدەوه