Kurdistan Press - چارەنووسی مووچە یەکلادەبێتەوە چارەنووسی مووچە یەکلادەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چارەنووسی مووچە یەکلادەبێتەوە

کورتەی هەواڵ:

ئەم هەفتەیە بۆ پرسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلاکەرەوە دەبێت. بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە (لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا) وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی هەرێم خەرج بکات. ئەگەر پارەکە بە یەک گوژمە بنێردرێت، هەر ڕۆژی یەکشەممە لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت، بە پێچەوانەشەوە دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە.

کێشەی سەرەکی ئەم مانگە پەیوەستە بە بڕینی ۱۲۰ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم کە مانگی ڕابردوو کێشەی دارایی دروستکردبوو. لە ئێستادا شاندێکی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئومێد سەباح لە بەغدایە و حکومەتی عێراق ڕەزامەندی سەرەتایی داوە بۆ دەستکاریکردنی ئەو بڕە پارەیە، بڕیاری کۆتاییش ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا دەدرێت تاوەکو بنەمایەک بۆ داهاتی نانەوتی تا ساڵی داهاتوو دیاری بکرێت.

#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا