کورتەی هەواڵ
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک کە زیاتر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە سبەی شەموو پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه