لە رانیە کرێکارێک لەکاتی کارکردن و لەسەر قاڵدرمەیەکی کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو دواتر لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لەمبارەیەوە عەبدوڵا ئیدریس هاوڕێی ئەو کرێکارە بە (باسنیوز)ی راگەیاند" "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/7/2026، هاوڕێکەم بەناوی( شکۆ کەیفی) کە تەمەنی ٢١21ساڵە و دانیشتوی رانیەیە، لەگەڵ وەستای ئاو و ئاوەڕۆ کاری دەکرد و لەسەر قاڵدرمەیەکی بەرزەوە کەوتە خوارەوە و بە سەختی برینداربوو."
گوتیشی: "ئەو کرێکارە دوای بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا."



وەڵام بدەوه