Kurdistan Press - مووچەی بنەڕەتی زیاد دەكرێت مووچەی بنەڕەتی زیاد دەكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی بنەڕەتی زیاد دەكرێت

لیژنەی هەموارکردنەوەی خشتەی مووچە لە عێراق بە سەرۆکایەتی هەنا ئەسەدی (بریکاری وەزارەتی پلاندانان)، ڕایگەیاند کە پڕۆژەی نوێی ڕێکخستنەوەی مووچە هەنگاوی گەورەی بڕیوە و ئامانجی سەرەکی بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە نێوان فەرمانبەراندا.

خاڵە سەرەکییەکانی پڕۆژە نوێیەکە:

زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی: پڕۆژەکە پێشنیازی زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی (الاسمي) دەکات لە بەرامبەر کەمکردنەوەی هەندێک دەرماڵە، ئەمەش لە داهاتوودا بەشێوەیەکی ئەرێنی لەسەر مووچەی خانەنشینی ڕەنگدەداتەوە.

کۆکردنەوەی داتاکان: نزیکەی %80ی دۆسیەکان یەکلاکراونەتەوە. لیژنەکە چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی سەرجەم وەزارەتەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە دەکات بۆ داڕشتنی کۆتایی سیناریۆکان.

بنبڕکردنی دوو مووچەیی: لە ڕێگەی تەواوکردنی پڕۆژەی (ژمارەی وەزیفی)، کار بۆ یەکلاکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەی دوو مووچەیی دەکرێت.

کەمکردنەوەی جیاوازییەکان: هەموارکردنەوەکە دەیەوێت کۆتایی بەو جیاوازییە "مەترسیدارە" بهێنێت کە لە نێوان مووچەکاندا هەیە، کە لە ئێستادا کەمترین مووچە 30 هەزار و بەرزترینیان دەگاتە 9 ملیۆن دینار.

#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا