کوردستان پرێس / بەغدا:
ئەمڕۆ دووشەممە (٢٩ی حوزەیران)، شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی کەمکردنەوەی ١٢٠ ملیار دینارەکە و ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران.
خاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە:
چارەنووسی ١٢٠ ملیار دینارەکە: گفتوگۆ دەکرێت لەسەر کەمکردنەوەی ئەو ١٢٠ ملیار دینارەی کە عێراق دەیەوێت لە داهاتی مانگانەی هەرێمی کوردستان بیبڕێت.
خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش: بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت. ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر کەمکردنەوەی بڕە پارەکە رێککەوتن بکرێت، پارەکە بەتەواوی دێت؛ بە پێچەوانەشەوە، حکومەتی عێراق راستەوخۆ بڕی ١٢٠ ملیارەکە دەبڕێت و پاشماوەی پارەکە رەوانە دەکات.
وردبینی داهاتی ناوخۆ: لێکتێگەیشتنێک لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و عێراقدا هەیە بۆ ئەوەی پێکەوە وردبینی بۆ داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری کۆتایی بدرێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه