کورتەی هەواڵ:
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارکی (باخچە هەڵواسراوەکانی بابل) لە قەزای عەنکاوە بە فەرمی کرایەوە. ئەم پڕۆژەیە کە ساڵێک لەمەوبەر بەردی بناغەی دانرابوو، چەندین بەشی جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی، وەرزشی و کات بەسەربردن لەخۆدەگرێت و بەرزترین ئاڵاشی لەسەر ئاستی عێراق تێدا شەکاوەتەوە.
سەرۆکی حکوومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ناوی پارکەکە هێمایەکە بۆ ڕەسەنایەتی و مێژووی بەیەکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا. هەروەها دەستخۆشی لە وەزارەتی شارەوانی، شارەوانییەکانی هەولێر و عەنکاوە، و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە و دووپاتی کردەوە کە حکوومەت بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، گەشتیاران و میوانان بە ئامانجی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه