ساسان عەونی، وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ دابەشکردنی زەوی، تاوەکوو ئێستا ١٠٩ هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بوونەتە خاوەنی زەوی و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەرانسەری هەرێمدا ٥٠٠ هەزار فەرمانبەر ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگیراوە، و دابەشکردنی زەویش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی نیشتەجێبوون و بووژانەوەی جووڵەی ئابووری دەبێت. بەپێی زانیارییەکان، تاوەکوو ئێستا زۆرترین ڕێژەی دابەشکردن لە پارێزگای هەولێر بووە کە نزیکەی ٥٠ هەزار پارچە زەوییە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه