Kurdistan Press - وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2026.6.18، لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کوردستان، "ڕێبەر ئەحمەد" وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە "عەتوان ئەلعەتوانی" پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

 

لە دیدارەکەدا كه‌ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و سەفین یاسین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئاماده‌یی بوون، چەندین تەوەر و پرسی گرنگ تاوتوێ کران،  

له‌و دیداره‌دا جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ڕێکخستنی هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەغدا کرایەوە. 

 

پارێزگاری بەغدا، ستایشی ئاوەدانی و پێشکەوتنی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئارەزووی خۆیان بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم لە بەڕێوەبردن و ئاوەدانکردنەوەدا دەربڕی.

 

هەردوولاش ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ کارکردنی پێکەوەیی بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بە هاووڵاتییان .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا