ڕۆژی پێنجشەممە (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی توركیا لە عێراق و کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا ئەم تەوەرە سەرەکییانە تاوتوێ کران:
گرژییەکانی ناوچەکە: باڵیۆزی تورکیا ستایشی دانبەخۆداگرتن و سیاسەتی حەکیمانەی هەرێمی کوردستانی کرد، کە سەرەڕای فشارەکان، نەبووەتە بەشێک لە ململانێ و شەڕەکانی ناوچەکە.
پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا: جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەماهەنگی زیاتر کرایەوە لە قۆناغی دوای پێکهێنانی حکوومەتی عێراق.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان: گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ تورکیا و بەهێزکردنی دۆستایەتی نێوان هەرێم، بەغدا و ئەنقەرە کرا.
دۆخی ناوخۆ: باس لە بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەکانی وەگەڕخستنی پڕۆسەی سیاسی کرا.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه