بەهۆی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامی ١٢٠ مەتری، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن و بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی، خۆیان لەم دوو ڕێگایە بەدوور بگرن:
سایدی پیرمام: لە سووڕانەوەکە بەرەو شاری ئیتاڵی ٢ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری.
شەقامی ١٢٠ مەتری: لە نێوان بەرزەپردی بەحرکە بەرەو بەرزەپردی پیرمام (بە دیاریکراوی لە بەردەم گوندی ئارام تاوەكوو بەرزەپردی پیرمام).
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه