Kurdistan Press - سیستەمی بانکی ھەولێر سیستەمی بانکی ھەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیستەمی بانکی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان مەسرۆر بارزانی جەختی لەوە کردووە دەبێت ڕێگری بکەین لە سپیکردنەوە پارە  و خراب بەکارھێنانی بۆ پشتیوانی تیرۆر، ھەروەھا  دووپاتی کردەوە کە سیستەمی بانکی دەکرێ ببێتە بنەمایەکی گرنگ و بەھێز بۆ پێشخستنی ژێر خانی ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگ و پشتیوانی ئەم ھەنگاوانە دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازيی لە مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی بانکی و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی و پشتیوانیکردنی تیرۆر.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە بانکی ناوەندی، مامەڵە لەگەڵ لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندیی عێراق دەکات کە بنکەکەی لە هەولێرە، وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار و تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بانکیی لە هەرێمى كوردستان.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان، وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق، دووپاتیشی کردەوە کە ڕێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێ ببێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهینانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه