هەولێر - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سبەی گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا ڕوودەدات و بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوا بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت:
-
ئەمڕۆ دووشەممە (١ی حوزەیران): ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، ئاراستەی با لە نێوان باکووری ڕۆژئاوا بۆ باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت بە خێرایی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠ کم/ک). پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و نزیک دەبن لەو پلەیەی دوێنێ تۆمارکراون.
-
سبەی سێشەممە (٢ی حوزەیران): ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام گۆڕانکاریی سەرەکی لە پلەکانی گەرمادا ڕوودەدات، کە پێشبینی دەکرێت بەراورد بە ئەمڕۆ (٢ بۆ ٣) پلەی سیلیزی بەرز ببنەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه