کورتەی هەواڵ:
بانکی ئیسلامی عێراقی (IIB)، کە یەکێکە لە بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەی "هەژماری من" بۆ بەبانکیکردنی مووچە، خزمەتگوزارییەکی نوێی بە ناوی "لەسەر مووچەکەت" بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاند.
تایبەتمەندی و مەرجەکانی خزمەتگوزارییەکە:
بڕی پێشینەکە: فەرمانبەران دەتوانن لە هەر کاتێکدا بێت پێش هاتنی مووچە، بڕی ٢٠٠ هەزار دیناری عێراقی وەک پێشینەیەکی بەپەلە ڕابکێشن.
شێوازی وەرگرتن: پێشینەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و خێرا لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بانکییەکەوە وەردەگیرێت.
مەرجی سەرەکی: پێویستە فەرمانبەرەکە خاوەنی کارتی بانکیی پڕۆژەی "هەژماری من" بێت لە بانکی ئیسلامی عێراقی.
شێوازی گەڕانەوە: بڕی پارە ڕاکێشراوەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە کاتی دابەزینی مووچەدا لە هەژماری فەرمانبەرەکە دەبڕدرێت، بێ هیچ ئاڵۆزی و چاوەڕوانییەک.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه