ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ محەممەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە .
سەرۆکی حزبی تەقەدوم ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندا و پشتیوانیی خۆی و پارتەکەی بۆ مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، دووپات کردەوە .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حزبی تەقەدومی کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندی گشت هاووڵاتیی و پيکهاتەکانی عێراق کردەوە.


وەڵام بدەوه