ەغدا - وەزارەتی داراییی حکوومەتی فیدراڵ بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد و تێیدا هاتووە کە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابینکردن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پێش هاتنی جەژنی قوربان، دەوامی فەرمی لە هەردوو ڕۆژی پشوو (هەینی و شەموو، 22 و 23ی ئایار) لە سەرجەم فەرمانگەکانی بودجە، ژمێریاری، کارگێڕی و بانکەکانی سەر بە وەزارەت بەردەوام دەبێت.
ئەم بڕیارە لەسەر ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی وەزیری داراییە بۆ دڵنیابوون لە ڕاپەڕاندنی کارەکان. پێشووتر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی دابوو کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش هاوكات لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا دابەش بكات.
#kurdistanpress



وەڵام بدەوه