پاش ماوەیەک لە سستی و ڕاوەستان، بازاڕی کڕین و فرۆشتنی موڵک و خانوبەرە لە شاری هەولێر جموجۆڵێکی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت و نرخەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە.
ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنییە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە:
سەقامگیریی سیاسی و سەربازی: ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل، ترسی لەسەر ناوچەکە ڕەواندووەتەوە.
دڵنیایی دارایی: پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و گەرەنتیبوونی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئاسانکاریی هاتووچۆ: پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاتنی هاووڵاتیانی ناوچەکانی تری عێراق بۆ نیشتەجێبوون لە هەولێر.
خزمەتگوزاری و ئاوەدانی: دابینبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک کارەبای ٢٤ کاتژمێری و ژینگەیەکی ئارام بۆ بژێوی.
ئەم هۆکارانە پێکەوە بوونەتە مایەی بووژانەوەی بازاڕەکە و بەرزبوونەوەی نرخی کڕین و کرێی شوقە و خانوو لە پایتیەخت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه