Kurdistan Press - خۆڵبارینی چڕ دەسپێدەکات خۆڵبارینی چڕ دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خۆڵبارینی چڕ دەسپێدەکات

لە سبەینێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە 
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپولێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه و بە پلەیەک کاریگەری لەسەر ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەبێت و بە پلە دووش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە سبەی دوو شەممە 18/5/2026ەوە لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ  ئێوارە بەگوێرەی پێشبینی سەنتەری کەشناسی ئەورووپی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە (ئەنبار، تکریت، بەغدا، کەربەلا، نەجەف، ناسریە، بەسڕا، دیوانیە، عەماڕە و کوت) خێرایی با لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق لە سنووری پارێزگای ئەنبار لەنێوان 60 بۆ 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێپەڕ دەکات و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری شەپۆلەکە بە پلەیەک لەسەر ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکووک دەبێت."
روونیشی کردووەتەوە کە شەپۆلەکە لەم ناوچانە مامناوەندە لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، موسڵ، سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و سۆران لە نێوان لاواز بۆ مامناوەند دەبێت و لە سنووری پارێزگای دهۆک و زاخۆ کاریگەری کەمتر دەبێت.
ئەوەشی خستووەتە روو: "شەپۆلی خۆڵبارینەکە تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و سبەینێش لە بەشێکی ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک ئەگەری تاوەبارانی بەهاری هەیە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا