هەڵمەتی چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان
دوای ئەوەی لە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ئیتحادی، جیاکاری لە وەرگرتنی بەروبوومی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەدی کرا، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و دەستووری، هەڵمەتێکی فراوانمان بۆ کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران دەستپێکرد.
خۆشبەختانە توانیمان دەنگی زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبکەینەوە و داواکارییەکی فەرمیمان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد، بە مەبەستی دەرکردنی بڕیارێکی پەرلەمانی کە حکومەت پابەند بکات بەم خاڵانەی خوارەوە:
١. هێنانەدی یەکسانی: وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بێ جیاکاری.
٢. وەرگرتنی تەواوی بەرهەم: کۆتایهێنان بە دیاریکردنی بڕی (لە ناو پلان بێت یان دەرەوەی پلان) و وەرگرتنی تەواوی بەرهەمی جوتیاران.
٣. پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆ: پاراستنی ڕەنجی جوتیاران و ڕێگریکردن لەو زیانە داراییە گەورانەی ساڵانە بەهۆی ساغنەکردنەوەی بەرهەمەکانیان بەریان دەکەوێت.
پاراستنی مافی جوتیاران، پاراستنی ئاسایشی خۆراک و ئابووریی وڵاتە.
علی شێخ خالص بەرزنجی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
تایبەت بە کوردستان پڕێسی ناردوەوە



وەڵام بدەوه