Kurdistan Press - یەکەم پەرلەمانتاری نەوێ نووێ دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لەو حزبە راگەیاند یەکەم پەرلەمانتاری نەوێ نووێ دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لەو حزبە راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم پەرلەمانتاری نەوێ نووێ دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لەو حزبە راگەیاند

پەرلەمانتارێكی پێشووی نەوەی نوێ بە فەرمی دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە جووڵانەوەكە رادەگەیەنێت و هۆكارەكەشی بۆ گۆڕانی دیدگای سیاسیی خۆی دەگەڕێنێتەوە.
مۆفەق حسێن، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”​دوای ماوەیەک لە کارکردن و هەوڵدان لە ڕیزەکانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کە تێیدا لە پێناو پرەنسیپ و باوەڕەکانمدا درێغیم نەکردووە، دۆخەکە وای خواست کە لێرە بە دواوە وێستگەی کارکردنی سیاسی و ڕێکخراوەییم لەم قۆناغەدا ڕابگرم."
ڕوونیشی كردووەتەوە: ”ڕایدەگەیەنم کە بە فەرمی دەست لەكار كێشانەوەی خۆم لە ئەندامێتی لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕادەگەیەنم. ئەم بڕیارەش دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ و لەبەرچاوگرتنی چەند هۆکارێکی تایبەتی و گۆڕانی دیدگام بۆ قۆناغی داهاتوو هاتووە."
ئەمە لە كاتێكدایە كە دوای ڕێككەوتنەكەی نێوان شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی كە بە گوتەی چاودێران، لەژێر فشاری زینداندا واژۆ كراوە، ژمارەیەكی زۆر لە كادیرانی نەوەی نوێ بە شێوەی جۆراوجۆر وازیان لەو حزبە هێناوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا