پارێزگای هەولێر مژدەخۆشەكەی راگەیاند كە دەستپێكردنەوەی كاركردن بوو لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی دووسایدی رێگەی هەولێر – خەبات.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی بارانبارینەوە، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران، جارێکی تر کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دووسایدی (هەولێر - خەبات) دەستی پێ کردەوە.
ئەم پڕۆژەیە کە لە یەکتربڕی عەلوەی هەولێر تاوەکو بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە دەگرێتەوە، درێژییەکەی نزیکەی 5 پێنج کیلۆمەترە.
کارەکانی پڕۆژەکە بە گوژمەی نزیکەی (چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
رێگەی هەولێر - خەبات یەکێکە لە ڕێگە سەرەکی و ستراتیژییەکانی پارێزگای هەولێر و تەواوکردنی کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵی و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران


وەڵام بدەوه