بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام بۆ سبەینێ یەکشەممە شەپۆلێکی بارانی بەهاری و هەورە تریشقە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە (2ی ئایاری 2026)، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، و مەودای بینینیش لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرماش لە ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیە دەبن: (گەرمیان 30 پلە، هەولێر، چەمچەماڵ، زاخۆ و هەڵەبجە 28 پلە، سلێمانی 27 پلە، دهۆک 26 پلە، پیرمام و سۆران 25 پلە، و حاجی ئۆمەران 18 پلەی سیلیزی).
بۆ کەشوهەوای سبەی یەکشەممەش (3ی ئایاری 2026)، کەشی ناوچەکە بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە لە شوێن و کاتی جیاجیادا پێشبینیی نمەباران و بارانی مامناوەند دەکرێت بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە. پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و بەم شێوەیە دەبن: (گەرمیان 33 پلە، هەولێر، چەمچەماڵ و زاخۆ 31 پلە، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە 30 پلە، پیرمام 28 پلە، سۆران 27 پلە، و حاجی ئۆمەران 20 پلەی سیلیزی).
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه