مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاو دەکاتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان دەکەن و ڕایگەیاند، ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی؛
ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت، بڵاودەکرێتەوە! ئەم بابەتە دوورە لەڕاستی و وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦


وەڵام بدەوه