لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزباییمان لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ. هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ و پشتیوانیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی و هیواخوازین سەردەمێکی پر لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراقدا دەست پێ بکات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان


وەڵام بدەوه