ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی نیسان، دانا تەقیەدین ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، رایگەیاند، ئەمڕۆ دادوەر لە دادگای تاوانەكانی دووی سلێمانی دەست بە وردبینیكردنی دۆسیەكە دەكات.
زیاتر گوتی، ئەگەر دۆسیەكە كەموكوڕییەكی ئاسایی تێدا بێت، دادگا خۆی چاكی دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر كەموكوڕییەكان جەوهەری و بنەڕەتی بن، ئەوا دۆسیەكە جارێكی دیكە رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەكرێتەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كەموكوڕییانە


وەڵام بدەوه