Kurdistan Press - جێنشینی ئەبوزەبی بە دانانی ئاڵای کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.   جێنشینی ئەبوزەبی بە دانانی ئاڵای کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.   | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێنشینی ئەبوزەبی بە دانانی ئاڵای کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.  

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی دەستیپێکرد و ئێستا کۆبوونەوەکە بەردەوامە. 
 
جێنشینی ئەبوزەبی بە دانانی ئاڵای کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.  

 

پێشتر فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات بە درێژەی سیاسەتیی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی باش لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوبرد و رایگەیاند، پەیوەندیی ئابووریی و هانی وەبەرهێنەرانی ئیمارات، سەرەکیترین تەوەرەکانی گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، کۆی پرۆسەی سیاسیی عێراق کە بەشێکیان پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێن. ئەوەش دوای ئەوە دێت، لەدوای دەستبەکاربوونی مالیکی، پەیوەندییەکانی عێراق و ئیمارات سست بوون. 

ئیمارات دەتوانێت لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە لە عێراقدا بمێنێتەوە و بەشداربێت لە کایە سیاسی و ئابوورییەکان. بۆیە پرسە ئابوورییەکانیش لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێدەکرێن.

سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئیمارات فەلاح مستەفا ئاماژەی بەوە کرد، "گومان لەوەدا نییە کاتێک پەیوەندیی بەهێز لەڕووی سیاسییەوە هەبێت، رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ پەیوەندیی ئابووریی بەهێز و هەندێکجاریش بە پێچەوانەوەیە. ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی یاسایەکی هاندەری وەبەرهێنان، ئارامی و سەقامگیریی و ئەو پێشوازییەی هەرێمی کوردستان لە وەبەرهێنەرانی دەکات، زەمینەیەکی باشمان هەیە بۆ ئەوەی وڵاتانی جیهان بێن و لێرە وەبەرهێنان بکەن. ئێمە لەگەڵ بەغداش لە پەیوەندیدا دەبین بۆ ئەوەی هانی بەغدا بدەین لەڕووی دابینکردنی ڤیزا، یاسای وەبەرهێنان و دەستنیشانکردنی کارە لەپێشینەکان، هاندانی وەبەرهێنەران و سیستەمێکی بانکیی دروست تاوەکو جێگەی متمانەبێت بۆ وەبەرهێنەران و ئاسانکارییان بۆ بکات. پەیوەندیی ئابووریی و

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه