ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، سەرچاوەیەكی باڵا رایگەیاند، راگرتنی شەڕ وا دەكات وێستگەكانی بەرهەمهێنانی غاز بخەینەوە كار بەتایبەت كۆرمۆر.
زیاتر گوتی، غازی LPG كە بە غازی ماڵان ناسراوە، بەهۆی وەستانی چەند وێستەگەیەكی كەمی هەبوو لە بەرهەمهێنان بۆیە نرخی غاز گران بوو.
باسی لەوەش كرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەتایبەت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، بەرهەمهێنانی غاز زیاد دەكرێتەوە كە ئەوەیش دوای ئەوە دێت، مەترسی لەسەر وێستگەكانی بەرهەمهێنان نامێنێت و نرخەكەشی كەم دەبێتەوە.
نرخی یەك بوتڵ غاز لە ڕێگەی بریكارە فەرمییەكانەوە بە هەشت هەزار و 500 دینارە، بەهۆی كەمیی نرخی غاز بەشێوەی بازرگانی ئەمڕۆ گەیشتە 40 هەزاری دینار، بۆ رێگریی لە گرانبوون و قۆرخكاری لە پارێزگای هەولێر، سیستمی دابەشكردن كراوە بە ئەلیكترۆنی و پێویستە هاووڵاتییان كارتی ئەلیكترۆنییان پێ بێت بۆ وەرگرتنی غاز بە نرخی حكوومی.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی ڕاگرتن یان كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر، قەیرانێكی كەمی غاز سەری هەڵداوە، بەرپرسان ڕایان گەیاند كە ڕۆژانە بڕی پێویست غاز بەردەست نییە، بۆیە ئەو كێشەیە دروست بووە


وەڵام بدەوه