Kurdistan Press - ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی پێشمەرگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی پێشمەرگە

لەشەوی ٥ ی نیسانی ٢٠٢٦ جارێکی دیکە گرووپە تیرۆرستییە لەیاسا دەرچووەکان، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوشدا چەندین جار هێرشە تیرۆرستیەکان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە بەردەوامبوون. 

ئەم زنجیرە هێرشانە، بە ئاشکراو بە بەرچاوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و زیانی گیانی و ماددی زۆریان هەبووە.

 تا ئێستا حکومەتی فیدراڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، هیچ هەڵوێستێکی جدیان نەبووە بۆرێگریکردن لەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیە.

 پێشمەرگە بەشێکە لەسیستەمی ئەمنی و بەرگری، هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەبێ ئەو دەستدرێژیانە بەخێرایی بوەستێنرێت و تاوانکاران سزا بدرێن.

ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانمان بە خۆماندا گرتووە ، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت ناچار دەبین هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.

 

وەزارەتی پێشمەرگە

٦ی نیسانی ٢٠٢٦

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا