Kurdistan Press - پارێزگاری هەولێر تکایە ئەو شوێنە چۆلکەن پارێزگاری هەولێر تکایە ئەو شوێنە چۆلکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هەولێر تکایە ئەو شوێنە چۆلکەن

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕاگەیاند:" سەرەڕای لێدوان و ئاگادارکردنەوەی پێشوومان، بەداخەوە جارێکی تر هێرشی درۆن کرایەوە سەر هەمان کۆگای ڕۆنی ئۆتۆمبێل، کەلە بەیانییەوە ئەوە چوارەمین درۆنە ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکرێت.

بۆ پاراستنی گیانی هەمووان، فەرمانمان بە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و تیمەکانی بەرگری شارستانی کردووە لەشوێنی ڕووداوەکە دووربکەونەوە.

لێرەشەوە جارێکی تر داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، لە پێناو سەلامەتی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک لە نزیک ئەو ناوچەیە نەمێننەوە و شوێنەکە چۆڵ بکەن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا