“ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییمان لە بەڕێز باڵیۆز تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.
باڵیۆز تۆم بەڕاک، سڵاو و ڕێزی سەرۆک ترەمپ-ی بێگەیاندین و دەستخۆشی لێکردین بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیا.
ئاماژەمان بەوە دا کە گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی هەرێمی کوردستانیشمان ڕاسپاردووە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا. ئەوەی پێویستیش بێت لەمبارەیەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی دەیکەین و داواشمان لە ئەمەریکا کرد کە بەردەوام بێت لە ڕۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی .
هەردوولا جەختمان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.”
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان


وەڵام بدەوه