ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادە دەكرێت
سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گوتی، دوای ڕەزامەندی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی زەوی بە گرێبەستەكان وەكو هەمیشەییەكان، داوا لە سەرجەم وەزارەتەكان كراوە ناوی گرێبەستەكانمان بۆ ڕەوانە بكەن جا چ لەسەر پێشینەی مانگانە بێت یاخود لەسەر بودجەی دیكە، هەموویان دەگرێتەوە.
دەشڵێت، ئەوەی مەرجەكانی وەكو مەرجی هەمیشەییەكان بێت، ئێستا بەردەوام ناوەكانمان بۆ ڕەوانە دەكرێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە وردبینی لە ناوەكان دەكرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ وەربگرین و ڕەوانە بكرێن بۆ شارەوانییەكان بۆ پێدانی زەوی.


وەڵام بدەوه