كهشناسی ههرێمی كوردستان كهشی، پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، ئەمڕۆ شەممە،ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم بە نمەباران دەست پێدەکات و پاشان لە دوای نیوەڕۆدا کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت.
خێراى با/ لەسەرخۆ - مامناوەند (10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلهی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەی گەرمی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
ئهوهش خراوهته ڕوو، سبەى یەکشەممە 15- 3- 2026 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە دوای نیوەرۆ کاریگەریی زیاد دەکات و شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە هەندێ جار بۆ هەورە تریشقە دهگۆڕێ، ئەگەر هەیە تەزرەشی لەگەڵ بێت، بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان هاوکات خێرایی با هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک.
خێراى با / مامناوەند- چالاک ( 20 – 30 ) کم/ک، لە دوای نیوەڕۆ لە هەندێ کات و شوێن خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 7 کم دەبێت.
پلەی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی


وەڵام بدەوه