KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مایك بڕایسن، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە دەیڤید هێنت، كونسوڵی گشتیی بریتانیا ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانكارییەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تاوتوێ كرا و، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت بەپێی ئیستحقاقاتی هەڵبژاردن بێت و بە پێویستیش زانرا ئەو پڕۆگرامەی كە لایەنە بەشداربووەكانی پڕۆسەی سیاسی لەسەری ڕێككەوتوون، جێبەجێ بكرێت. بەجۆرێك ئەو پڕۆگرامە وەك و نەخشەڕێگەیەك بێت بۆ ڕێڕەوی پڕۆسەی سیاسیی عێراق بەرەو سەقامگیریی سیاسی.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی جەختیشی لە بایەخی ڕۆڵی ئافرەت و بەهێزكردنی ئەو ڕۆڵە كردەوە و هێمای بەوە دا كە پارتی دیموكراتی كوردستان پێشەنگی پێگەیاندنی ئافرەتی چالاك بووە و بۆ پێشخستنی كۆمەڵگە هەمیشە ڕۆڵی بە ئافرەت داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه