Kurdistan Press - ھەواڵێکی خۆش بۆ کەسوکاری شەھیدان. ھەواڵێکی خۆش بۆ کەسوکاری شەھیدان. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەواڵێکی خۆش بۆ کەسوکاری شەھیدان.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرای کرد، لەو هەفتەیەدا وردەكاریی چەند خزمەتگوزارییەك لە بوارەكانی تەندروستی و خوێندن و چەند بابەتێكی تری كەسوكاری شەهیدان و ئەنقال بڵاو دەكەنەوە.

عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: "لەو هەفتەیەدا، لە پرێس كۆنفرانسێكدا چەندین پرسی تایبەت بە خزمەتگوزاری بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنقالكراوان دەخەینە ڕوو، لە بارەی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و پێدانی زەوی و بواری تەندروستی كاری باش كراون و لەو پرێس كۆنفرانسەدا دەیخەینە ڕوو".

عەبدوڵا حاجی مەحموود ئاشكراشی كرد: "مەسەلەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانی خوێندن بە رێكار و رێنوێنی رێگامان گرتووتە بەرلەگەلً وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران ، لێكتێگەیشتنیش كراوە و كۆتایی پێكهاتووە و بە فەرمی لەم هەفتەیە وردەكارییەكەی رادەگەیەنین".

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،ئاماژەی بەوەش دا، لە كابینەی نۆیەمدا كەسوكاری شەهیدان لە رووی خزمەتگووزاریی گرنگی زۆریان پێدراوە، گوتیشی: "دەمانەوێت لەم كابینەیەدا خزمەتگوزاری كەسوكاری شەهیدان بكرێتە دامەزاوەیی و هیچ كێشە و گرفتێكیان بۆ نەیتە پێش و بۆ داهاتووش ئەو خزمەتگوزارییانە هەر بەردەوام بن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا