Kurdistan Press - هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستی پێکردەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستی پێکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستی پێکردەوە

I هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەسپێکردەوە. ئەمڕۆ چوارشەم سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكور رای گەیاند كە هەناردنی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی كەركووك- جەیهان بەرەو توركیا دەستی پێ كردووەتەوە، ئەوەش دوای وەستانی بۆ ماوەی رۆژێك بەهۆی هۆكاری تەكنیكی و بەكارخستنەوە، سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە، پرۆسەی پاڵنانی نەوتەكە بە ئاراستەی بەندەری جەیهانی توركیا دەستی پێ كرایەوە، ئەوەش دوای چارەسەركردنی ئەو كێشەی بووبووە هۆی وەستانی كاتیی هەناردن، ئێستە هەناردنی نەوت ئاساییە.
سەرچاوەكە ئاماژەی كرد، نەوتە هەناردەكراوەكە هی كێڵگەكانی هەرێمە و لە رێگەی چەند بۆرییەكەوە دێتە گواستنەوە كە بە هێڵی سەرەكیی هەناردن بەرەو خاكی توركیا بەستراوەتەوە، تیمەكانی تەكنیكی كاری پشكنینیان تەواو كرد بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی كێشەكە.
راگەیاندنی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم دوای ئەوە دێت دوێنێ سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكور لە كەركووك ئاشكرای كرد كە لە دوای وەستانی ژمارەیەك كۆمپانیای نەوتی لە هەرێم لە بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی دۆخی ناوچەكە و ئەو شەڕەی هەیە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم وەستاوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا