راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی ئازاری ٢٠٢٦ بارەگای فیرقەی ١١ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .
ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر .
وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە بەرێز سودانی سەرۆکی حکومەتی ئێراقی فیدراڵ و فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکات ،سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاساییانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە رووبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکات، بەردەوامی دان بەم کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت .
وەزارەتی پێشمەرگە
١ی ئازاری ٢٠٢٦


وەڵام بدەوه