ئەمرۆ یەكشەممە 2026.3.1، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی و بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان و ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکان و بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان لەدیوانی پارێزگا، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، كە هەریەك لە جێگری پارێزگار، قائیمقامی ناوەندی، سەرۆكی شارەوانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی، بەڕێوەبەرانی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، بەرگری شارستانی، سەرۆكی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئاسایشی بازگەكان و بەڕێوەبەرانی كاروباری ناوخۆ و قەیرانەكانی پارێزگا و چاودێری بازرگانی ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێرای دەستخۆشى لە سەرجەم هێزە ئەمنیەکان، لە بەرامبەر هاوکارى و هەماهەنگیان لەگەڵ یەکتر لە پاراستنى ئاسایش و ئارامى هەولێرى پایتەخت و سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان و بەرقەرارکردنى یاسا و نەهێڵانى دیاردە ناشارستانى و دزێوەکان و ئەو کارانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا ئەنجامیان داوە و ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزەکانی كرد.
هەروەها جەختی له پهرهپێدان و كاركردنى پێكهوهیی و هەماهەنگى و هاوکارى نێوان قەیرانەكانی پارێزگا و دەزگاى خێرخوازى بارزانى و لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە مرۆییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و گرنگی هەماهەنگیانی لەگەڵ بەرگری شارستانی و دەزگاكانی تر بە پێویست زانی.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، لێژنهكانی قائیمقامیهت و چادێری بازرگانی ڕاسپارد بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر سەرپێچی كاران و بە دواداچوون بۆ دۆخی كۆگا و شوێنەگشتیەكان و پێداویستیەكانی هاولاتییان و تەئکیدى لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى پێویست لە یەکە کارگێڕی و ئیداریی و هێزە ئەمنیەکان کردەوە بۆ هاریکاریکردنى یەکتر و بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان و پتەوکردنى هەماهەنگی نێوانیان.


وەڵام بدەوه